دۆناڵد ترەمپ دوایین هۆشداری دەداتە ڕژیمی ئێران
ناوچەکە لەسەر لێواری وەرچەرخانێکی گەورەدایە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا، دوایین هۆشداری دەداتە ڕژیمی ئێران و هۆشداری دەدات کە کات بەرەو کۆتایی
دەچێت. لە نێوان کردنەوەی دەەروازە جیهانییەکان و گەمارۆیەکی سەربازیی بێوێنەدا،
ڕژیمی ئێڕان تەنیا ٤٨ سەعاتی لەبەردەمە بۆ بڕیاردان.
لە پەیامێکی توند و کتوپڕدا لە رێگەی پلاتفۆرمی "ترووس سۆشیاڵ"ەوە،
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕژیمی ئێران و جیهانی تووشی شۆک کرد. ترەمپ ڕایگەیاند
کە ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانئاسا" تەنیا بە یەک مەرج دەوەستێت: قبووڵکردنی بێ
ئەملاو ئەولای مەرجەکانی واشنتن.
سەرۆکی ئەمریکا ڕوو بە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران دەڵێت: "کات گەیشتووەتە سەر بژاردە
سەختەکان؛ یان واژۆ لەسەر ڕێککەوتنەکە دەکەن و تەنگەی هورمز بەڕووی جیهاندا
دەکرێتەوە، یان دەبێت خۆتان بۆ شەپۆلێکی بۆردوومان ئامادە بکەن کە لە مێژوودا
هاوشێوەی نەبووبێت."
ئەو هەڕەشانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە واشنتن پێشنیارێکی کورت و پوختی "یەک
لاپەڕەیی" خستووەتە بەردەم ڕژیمی ئێران ئەم یاداشتنامەیە کە لەلایەن "ستیڤ
ویتکۆف" و "جارید کوشنەر"ەوە کاری لەسەر کراوە، داوای گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی
لە سیاسەتی ئەتۆمیی ڕژیمی ئێران دەکات.
گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێککەوتنە پێشنیارکراوەکە بریتین لە: ١. ڕاگرتنی پیتاندنی
یۆرانیۆم بۆ ماوەی ١٢ تا ١٥ ساڵ. ٢. مەرجە هەرە قورسەکە: گواستنەوەی تەواوی
یۆرانیۆمی پیتێنراوی ڕژیمی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات و ڕادەستکردنی بە ئەمریکا. ٣.
ڕێگەدان بە پشکنینی "لەناکاو" و داخستنی هەموو دامەزراوە ئەتۆمییە
ژێرزەوییەکان.
سەرچاوە هەواڵگرییەکان دەڵێن، سێ گرووپی
فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی لە ئامادەباشی تەواودان، بەڵام تەنیا "پێشکەوتنە
نهێنییەکانی دانوستاندنی پاکستان" بووەتە هۆی ئەوەی ترەمپ تاوەکو ئێستا فەرمانی
هێرشی زەمینی بۆ سەر تەنگەی هورمز دەرنەکات.