بارەگاکانی کۆمەڵە لە دۆڵی ئالانە مووشەکباران کران
جارێکی تر بارەگاکانی کۆمەڵە لە دۆڵی ئالانە مووشەکباران کران. نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕژێمی ئێران بە سێ مووشەک بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی کردە ئامانج. تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەک یان زانیارییەک سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەو هێرشە ڕانەگەیەندراوە."