ئامادەكاریی ئیسرائیل بۆ هەموو ئەگەرەکان
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە کە ناوەندەکانی بڕیار لە تەلئەبیب بۆ هەر سێناریۆیەک لە ئامادەباشیی تەواودان، چ گەڕانەوە بۆ شەڕی ڕاستەوخۆ بێت یان گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سیاسیی نوێ لەگەڵ ڕژیمی ئێران. بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل، بەرپرسانی سپا و مووساد لە کۆبوونەوە ئەمنییەتییەکاندا هەڵوێستی "هێرشبەرانە"یان بەرامبەر بە ڕژیمی ئێران نیشان داوە.سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە سپای ترۆریستی پاسداران لە ئێستادا لە دۆخێکی لاوازدایە و دەسپێکردنەوەی شەڕ دەتوانێت پرۆسەی ڕووخانی ڕێژیمی ئێران خێراتر بکات. ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە کەنداو و گەرووی هۆرمۆز بەردەوامییان هەیە.