سێ‌شه‌مه 

22 گوڵان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لەسێدارەدانی خوێندکارێک بە تۆمەتی سیخوڕی لەلایەن ڕژیمی ئێران

لەسێدارەدانی خوێندکارێک بە تۆمەتی سیخوڕی لەلایەن ڕژیمی ئێران
خەبات میدیا


 
دەزگای قەزای ڕژیمی ئێران ڕایگەیاند کە حوکمی لەسێدارەدانی "عیرفان شەکوورزادە"، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل جێبەجێ کراوە. ئەو ناوەندە سەرکوتگەرە ڕایگەیاند کە شەکوورزادە لە ڕێکخراوێکی زانستیی بواری ماهوارە چالاک بووە و زانیاریی نهێنیی ڕادەستی لایەنی بیانی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای قەزای ڕێژیم، ئەم لاوە لە سێ قۆناغدا پەیوەندیی بە "مووساد" و "سی ئای ئەی"وە کردووە، بەڵام ئەم ئیدیعایانە لەلایەن هیچ سەرچاوەیەکی سەربەخۆوە
ڕانەگەیندراوە و هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراویش لەمبارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندبوو کە عیرفان شەکوورزادە، تەمەن ٢٩ ساڵ، خوێندکارێکی بلیمەتی زانکۆی "عیلم و سەنعەت"ی تاران بووە.ناوبراو دوای چەندین مانگ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسی و وەرگرتنی "دانپێدانانی زۆرەملێ" لەژێر شکەنجەدا، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

23 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لەسێدارەدانی خوێندکارێک بە تۆمەتی سیخوڕی لەلایەن ڕژیمی ئێران

لەسێدارەدانی خوێندکارێک بە تۆمەتی سیخوڕی لەلایەن ڕژیمی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن