پێنچ شه‌مه‌ 

24 گوڵان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شکستی پیلانێکی مەترسیداری سپای تێرۆریستی پاسداران لە کوەیت

شکستی پیلانێکی مەترسیداری سپای تێرۆریستی پاسداران لە کوەیت
خەبات میدیا

شکستی پیلانێکی مەترسیداری سپای تێرۆریستی پاسداران لە کوەیت


ڕژێمی ڕژیمی ئێران  جارێکی دیکە سەلماندی کە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
لە نوێترین کردەوەی تێکدەرانەدا، وەزارەتی ناوخۆی کوەیت شکستی پیلانێکی
مەترسیداری سپای ترۆریستی پاسدارانی ڕاگەیاند، کە ویستوویانە لە ڕێگەی دەریاوە
دەستدرێژی بکەنە سەر سەروەریی خاکی ئەو وڵاتە.
=======================
گرتنی تێرۆریستانی سپا لە دوورگەی بوبیان و ڕوودانی شەڕی چەکداری

هێزە ئەمنییەکانی کوەیت توانییان چوار چەکداری سپای ترۆریستی پاسداران لە نزیک دوورگەی
"بوبیان" بگرن. ئەو تێرۆریستانە کە بە بەرگی ماسیگر و بە بەلەمێکی
کرێگیراو دەیانویست خۆیان بشارنەوە، لە کاتی گرتنیان دا ڕووبەڕووی هێزە
ئەمنییەکان بوونەتەوە و بەو هۆیەوە کارمەندێکی ئەمنیی کوەیت بریندار بووە.
===================
ئاشکرابوونی پلەی ئەفسەرەکان و کاردانەوەی دیپلۆماسی

ئەوەی جێگەی سەرنجە، پلەی سەربازیی گیراوەنە؛ ئەوان تەنها سەربازی ئاسایی
نین، بەڵکو بریتین لە: دوو سەرهەنگ، یەک سەروان و ستوانێکی هێزی دەریایی سپای
ترۆریستی پاسداران. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە ڕژێمی ئێران بەرزترین ئاستی سەربازیی خۆی بۆ
ئەنجامدانی "کردەوەی تێکدەرانە" و تێکدانی ئارامیی وڵاتانی دراوسێ بەکار دەهێنێت.

ئەو ئەفسەرانەی ڕژێم لە دانپێدانانەکانیاندا دانیان بەوەدا ناوە کە بە مەبەستی کاری
تێکدەرانە ڕەوانەی ناو خاکی کوەیت کراون. ئەمەش وای کرد وەزارەتی دەرەوەی کوەیت بە
توندی باڵیۆزی ڕژێم بانگ بکات و ئەم هەوڵە وەک "کردەوەیەکی دوژمنکارانە" و
"هێرشێکی ڕاشکاو" بناسێنێت.
=====================
ڕژیم؛ سەرچاوەی تێرۆر و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە

ئەو ڕووداوە پەیامێکی ڕوونە بۆ جیهان؛ کە ڕژێمی ڕژیمی ئێران تەنها سەرکوتکەری گەلانی
ناوخۆی ئێران نییە، بەڵکو سەرچاوەی ناسەقامگیری و تیرۆرە لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا.

15 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شکستی پیلانێکی مەترسیداری سپای تێرۆریستی پاسداران لە کوەیت

شکستی پیلانێکی مەترسیداری سپای تێرۆریستی پاسداران لە کوەیت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن