کوژرانی دوو سووتەمەنیبەری بەلووچ لە میرجاوە
لە درێژەی فشار و هێرشی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران بۆ
سەر کاسبکارانی سەر سنوور، جارێکی دیکە خوێنی سووتەمەنیبەرانی بەلووچ ڕژا.سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەسەر ڕێگەی "زاهیدان-تەهلاب" لە سنووری میرجاوە،
هێزە ئەمنییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، تەقەی ڕاستەوخۆیان لە ئۆتۆمبێلی
دوو کاسبکاری سووتەمەنیبەر کردووە.بەپێی شایەتحاڵەکان، بەهۆی لێدانی فیشەک، ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گڕی گرتووە و ئەو
دوو هاووڵاتییە بەلووچە، پێش ئەوەی دەرفەتی ڕزگاربوونیان هەبێت، لەنێو بڵێسەی
ئاگرەکەدا کوژراون.تا ئیستا، ناسنامەی ئەو دوو قوربانییە بەهۆی سەختیی
سووتاوییەکەیانەوە ڕانەگەیەندراوە. ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە
چالاکوانانی مافی مرۆڤ هەمیشە هۆشداری دەدەن لە زیادبوونی کوشتنی بێبەزەییانەی
کاسبکارانی ناوچە سنوورییەکان لەلایەن هێزە حکوومییەکانەوە.