هه‌ینی 

25 گوڵان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی پێنج گوندی باشووری لوبنان دەکات

ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی پێنج گوندی باشووری لوبنان دەکات
خەبات میدیا

سپای ئیسرائیل بەیانی ئەمڕۆ هۆشدارییەکی بەپەلەی دا بە دانیشتوانی پێنج گوندی
ناوچەی "سوەر" لە باشووری لوبنان و داوای لێکردن دەستبەجێ ماڵەکانیان چۆڵ
بکەن.ئەو گوندانە کە ١٦ بۆ ٢١ کیلۆمەتر لە سنووری ئیسرائیلەوە دوورن، ناوچەی ستراتیژین.
یەکێک لەو گوندانەی ناوی لە لیستی چۆڵکردنەکەدا هاتووە گوندی "ئەلئەحووش"ە کە
دەکەوێتە نزیک ناوچەی کەنار دەریای "بەیازە".
بە وتەی سپای ئیسرائیل، ناوچەی بەیازە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن حزبوڵڵاوە
وەک بنکەیەک بۆ ئەنجامدانی هێرشی دڕۆنی دژی هێزەکانی ئیسرائیل بەکارهێنراوە، هەر
بۆیە سپای ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی ئەو ناوچانە دەکات.

3 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی پێنج گوندی باشووری لوبنان دەکات

ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی پێنج گوندی باشووری لوبنان دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن