هه‌ینی 

25 گوڵان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سێنتکۆم: توانای سەربازیی ئێران بە ڕێژەی ٩٠٪ لاواز بووە

 سێنتکۆم: توانای سەربازیی ئێران بە ڕێژەی ٩٠٪ لاواز بووە
خەبات میدیا


سێنتکۆم: توانای سەربازیی ئێران بە ڕێژەی ٩٠٪ لاواز بووە

براد کووپێر، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند،
پیشەسازییەکانی مووشەک، درۆن و هێزی دەریایی ڕژیمی ئێران بە ڕێژەی ٩٠٪ لاواز
بوون و چیتر ئەو وڵاتە وەک ڕابردوو توانای هەڕەشەکردنی نەماوە.
فەرماندەکەی سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کرد، ئەو گروپانەی لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە پاڵپشتی
دەکران، وەک حەماس، حیزبوڵڵا و حوسییەکان، ئێستا لەو هاوکارییانە بێبەش کراون.
کووپێر ئەوەشی خستە ڕوو، کە لە ڕابردوودا گروپەکانی سەر بەڕژیمی ئێران بە تێکڕا سێ ڕۆژ
جارێک هێرشیان دەکردە سەر هێزەکانی ئەمریکا، بەڵام ئێستا هەڕەشەکانیان بە
شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. هەروەها وتیشی: سپای ئەمریکا ئێستا چەکی
هەرزانتر بۆ خستنەخوارەوەی درۆنەکانی ڕژیمی ئێران بەکاردەهێنێت و چیتر پێویستی بە
تەقەمەنی گرانبەها نییە.

3 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سێنتکۆم: توانای سەربازیی ئێران بە ڕێژەی ٩٠٪ لاواز بووە

سێنتکۆم: توانای سەربازیی ئێران بە ڕێژەی ٩٠٪ لاواز بووە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن