خەباتمێدیا: ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە گیانیان سپاردووە، گەیشتۆتە زیاتر لە ۳٥۹ کەس.
خەباتمێدیا: ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە گیانیان سپاردووە، گەیشتۆتە زیاتر لە ۳٥۹ کەس.هەواڵدەری هەنگاو: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سەرپێڵی زەهاو، سونقوڕ، دیواندەرە، سەقز، بیجاڕ، سنە، میاندواو، ورمێ، خۆی، تیکاب، ئەیوانی ڕۆژئاوا و ئیلام، بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان داوە.
تا دوێنێ چوارشەممە ڕێکەوتی ۱٤ی خاکەلێوە، لانیکەم ٣٥٩ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان داوە کە ١١٢ کەسیان ژن و ٢٤٧ کەسیان پیاو بوون.
ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەت ئاماری ۱٨·کەسی بڵاو کردۆتەوە لە کوردستان کە بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان سپاردووە.
جیا کردنەوەی توشبووان بەپێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٥٨ کەس (١٩ ژن و ٣٩ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٧٦ کەس (٢٦ ژن و ٤٩ پیاو)
پارێزگای سنە: ١٢٧ کەس (٣٧ ژن و ٩١ پیاو)
پارێزگای ورمێ: ٩٨ کەس (٣١ ژن و ٦٧ پیاو)
جیا کردنەوە و ژماردنی توشبووان بەپێی شارەکان:
سەقز ٥٨ کەس، کرماشان ٣٧ کەس، ورمێ ٣٧ کەس، ئیلام ٢٧ کەس، سنە ٢١ کەس، ئەیوانی ڕۆژئاوا ١٨ کەس، سونقوڕ و کولیایی ١٨ کەس، کیەڵان ٥ کەس، سەرپێڵی زەهاو ٧ کەس، بانە ١٠ کەس، خۆی ١٧ کەس، بۆکان ٨ کەس، قوروە ١٢ کەس، میاندواو ١٢ کەس، پیرانشار ٦ کەس، کەنگاوەر ٦ کەس، کامیاران ٨ کەس، مەریوان ٧ کەس، بیجاڕ ٥ کەس، تیکاب ٤ کەس، سایین قەڵا ٦ کەس، مەلەکشاهی ١ کەس، داڵاهۆ ١ کەس، شنۆ ٢ کەس، چایپارە ١ کەس، نەغەدە ١ کەس، ڕەبەت ٢ کەس، شاباد ١ کەس، پاوە 1 کەس، مێهران ٥ کەس، مەهاباد ۲ کەس، هەرسین ۲ کەس، دەڕەشار ٣ کەس، دیواندەرە ٥ کەس، دێهلۆڕان ٢ کەس، بەدرە ١ کەس، دێولان ١ کەس، ماکۆ ١ کەس.
نوشتن یک پیغام...