ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی بانەمەڕ، "ئاستی محەممەدی"، تەمەن ٦٧ ساڵ، کچی حاجی غەفوور و خەڵکی گوندی "میرئاوا"ی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە وتەی شایەتحاڵان، هێزە ئەمنییەتییەکان بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ چالاکانی سیاسیی دەرەوەی وڵات ناوبراویان زیندانی کردووە؛ ئەمە لە کاتێکدایە کە کەسوکارەکەی ئەو تۆمەتانە بە بێبنەما و بێبەڵگە دەزانن.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.