خەباتمێدیا:چوار دامەزراوەی نێو دەوڵەتی لە سەربارودۆخی پەنابەران و کۆچبەران و ئاوارەکان لە تووش بوون بە نەخۆشی کۆڕۆنا هۆشیاریان دا، و داوایان لە وڵاتانی جیهان کر
خەباتمێدیا:چوار دامەزراوەی نێو دەوڵەتی لە سەربارودۆخی پەنابەران و کۆچبەران و ئاوارەکان لە تووش بوون بە نەخۆشی کۆڕۆنا هۆشیاریان دا، و داوایان لە وڵاتانی جیهان کردووە کە گیانی مرۆڤەکان بپارێزن.
ئەو چوار دامەزراوەیە کە بریتین لە: کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کۆچ و کۆچبەران، کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لە ڕاگەێینداروێکدا ڕۆژی 31ی مارس(12ی خاکەلێوە) هۆشیاریان داوە کە پەڕەسەندنی نەخۆشی کۆڕۆنا و گشتگیربوونەوەی، بارودۆخێکی مەترسیداری بۆ پەنابەران،کۆچبەران و ئاوارەکان دروست کردووە.