لێندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس پۆستێکی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی "بە تەواوی دڵنیام کە سەرۆک دۆناڵد ترامپ بە تەواوی لە دۆخی ئێران تێدەگات و قبووڵی دەستدرێژییە سەرپێچیکارەکانی ئێران لە تەنگەی هورمز و لە سەرانسەری ناوچەکەدا ناکات."
ھەروەھا لە درێژەدا نووسیویەتی "بۆ من زۆڕ ڕوونە کە ئێران لە ڕووی سەربازی و ئابوورییەوە زۆر لاوازتر بووە، بەڵام لە هەمان کاتدا، چاونەترستر و شەڕانگێزتر بوون
گراهام بە ئاماژەدان بەوەی کە بە وەڵامێکی کورت بەڵام یەکلاکەرەوە دەتوانێ ململانێكان بە شێوەیەکی دروست دەستپێبکاتەوە"، جەختی کردەوە "کاتێک باس لە ئێران دەکرێت، زۆر گرنگە ئێمە لە پێگەی هێز و باڵادەستییەوە دانوستان بکەین."
گراهام بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەمەریکا دەبێ ئەوەی دەستی پێکردووە تەواوی بکات، وتی "ترسم هەیە درێژەدان بە دانوستانەکان بەبێ وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە، ململانێکان درێژ بکاتەوە و هاوپەیمانەکانمان دوودڵ بکات و ڕژێمی تیرۆریست چاونەترستر بکات.