چوارشه‌مه‌ 

30 گوڵان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی توربەتی حەیدەریە جێبەجێ کرا

لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی توربەتی حەیدەریە جێبەجێ کرا
خەبات میدیا

لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی توربەتی حەیدەریە جێبەجێ کرا

بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان، سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی
"ئیبراهیم فەرهادی تۆپکانلوو" کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان
سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی توربەتی حەیدەریە جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردەوە، کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٦ی بانەمەڕ،
ئیبراهیم فەرهادی تەمەن ٤٨ ساڵ، کە خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە، لە سێدارە
دراوە. ناوبراو خەڵکی شاری سەبزەواری سەر بە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی بووە.

بەپێی زانیارییەکان، سزای لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە لە کاتێکدا جێبەجێ کراوە کە
دۆسیەکەی لە قۆناغی داوای پێداچوونەوەدا بووە. ئیبراهیم فەرهادی پێشتر لەلایەن
لقی یەکەمی بیدادگای بەناوشۆڕشی سەبزەوارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "محەممەد غوڵامی" بە
تۆمەتی هەڵگرتن و ڕاگرتنی ماددەی هۆشبەر سزای سێدارەی بۆ دەرچوو بوو و ماوەیەک پێش
ئێستاش لە بەندیخانەی سەبزەوارەوە بۆ بەندیخانەی توربەتی حەیدەریە گواسترابووەوە.

جێی ئاماژەیە، تا ئیستا، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی
ناوبراو لەلایەن میدیا فەرمییەکانی ناوخۆی ڕژیمی ئێران و ناوەندە پەیوەندیدارەکانی
دەزگای قەزای ڕژیمی ئێران  بە شێوەی فەرمی ڕانەگەیەندراوە.

6 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی توربەتی حەیدەریە جێبەجێ کرا

لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی توربەتی حەیدەریە جێبەجێ کرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن