ئەنجومەنی هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا،
مەشقی سەربازی بۆ منداڵان لە هەندێک مزگەوت و بنکەی بەسیجدا لەلایەن ڕژیمی ئاخوندی بە پێشێلکردنی
ئاشکرای کۆنڤانسیۆنی مافەکانی منداڵان زانی و هۆشداریی دا کە ئەم ڕەوتە
نیگەرانیی جدی لە بواری مافەکانی منداڵاندا دروست کردووە.
ئەم ئەنجومەنە پێداگری کردەوە کە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، بەشداریکردن یان
ئامادەکردنی کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بۆ چالاکییە سەربازییەکان دەکرێت وەک
دژایەتی لەگەڵ پرەنسیپی «بەرژەوەندییە باڵاکانی منداڵ» هەژمار بکرێت.
ئەنجومەنی هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان زیادی کرد کە بەردەوامیی ئەم
جۆرە بەرنامانە دەکرێت ببێتە نموونەیەک لە «سەربازیکردنی فەزای منداڵی» و
پێشێلکردنی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان لە بواری مافەکانی منداڵاندا، و
پێویستی بە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و شەفاف لەلایەن ناوەندە بەرپرس و
نێودەوڵەتییەکانەوە هەیە.