نێتبڵاکس: بەردەوامیی پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران بووەتە هۆی لەناوچوونی بژێوی ژیان
نێتبڵاکس، ڕێکخراوی چاودێریی دۆخی ئینتەرنێت لە جیهان، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی بانەمەڕ
ڕایگەیاند، هەشتا و دووەمین ڕۆژی پچڕانی دیجیتاڵیی ئینتەرنێت لە ئێران تێپەڕی و ئەم
وڵاتە دوای ١٩٤٤ سەعات، هێشتا تا ڕادەیەکی زۆر لە ئینتەرنێتی جیهانی دابڕاوە.
ئەم دامەزراوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کاتێکدا کە پچڕانی ئینتەرنێت تەنانەت بۆ
چەند خولەکێکیش دەبێتە هۆی قەیران، بەردەوامیی ئەم دۆخە لە ئێران بووەتە هۆی
«لەناوچوونی بژێوی ژیان و پێشێلکردنی مافەکانی هاووڵاتییان».