پێنچ شه‌مه‌ 

31 گوڵان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کەناڵی ١١: ئیسرائیل ئاستی ئامادەباشی بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ گەیاندووەتە بەرزترین ئاست

کەناڵی ١١: ئیسرائیل ئاستی ئامادەباشی بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ گەیاندووەتە بەرزترین ئاست
خەبات میدیا

کەناڵی ١١: ئیسرائیل ئاستی ئامادەباشی بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ گەیاندووەتە بەرزترین
ئاست

کەناڵی ١١ی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە سپا و دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە، لە دوای
هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییە نوێیەکان، کۆمەڵێک هەنگاوی گرنگیان بۆ ئەگەری جیددیی
دەستپێکردنەوەی تێکهەڵچوون لەگەڵ ڕژیمی ئێران دەستپێکردووە و ئاستی
ئامادەباشییان بۆ بەرزترین ئاست بەرز کردووەتەوە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هەڵسەنگاندنانە نیشانی دەدەن کە چالاکییە سەربازییەکان و
هێرشەکان لە ناو ئێراندا ڕەنگە «هەر ساتێک» دەست پێ بکەنەوە. لەبەر ڕۆشنایی ئەم
دۆخە، دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل ئاستی ئامادەباشی ئۆپەراسیۆنی و
ئامادەکارییەکانیان بۆ بەرزترین ئاست زیاد کردووە و هاوکات هەندێک
هەنگاوی ستراتیژییان لە مەیدانەکەدا گرتووەتە بەر.

بەرپرسێکی فەرمیی ئیسرائیلی بەو کەناڵەی ڕاگەیاندووە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری
ئەمریکا، لە هەر کاتێکی تر زیاتر لە ڕاگەیاندنی پاڵپشتیی ئاشکرا بۆ کارێکی سەربازیی
پێشوەختە (پێشگیرانە) نزیک بووەتەوە. بە وتەی ئەم بەرپرسە، بژاردەیەکی دیکە ئەوەیە
کە ترامپ گڵۆپی سەوز و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هێرشێکی بەرفراوانی ئیسرائیل بۆ
سەر خاکی ڕژیمی ئێران ڕابگەیەنێت.

ئەم بەرپرسە پێداگریی کردووەتەوە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا هێشتا پەنجەرەیەکی زۆر
سنوورداری بۆ بەکارهێنانی دوایین دەرفەتی دیپلۆماسی و دانوستان لەگەڵ
حکوومەتی ڕژیمی ئێران، پێش بڕیاری کۆتایی، بە کراوەیی هێشتووەتەوە.

7 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کەناڵی ١١: ئیسرائیل ئاستی ئامادەباشی بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ گەیاندووەتە بەرزترین ئاست

کەناڵی ١١: ئیسرائیل ئاستی ئامادەباشی بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ گەیاندووەتە بەرزترین ئاست



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن