ڕاگەیاندنی سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی
سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی مەھاباد، دوای ڕەتکردنەوەی داواکاریی پێداچوونەوەی دۆسیەکەی، چووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و ژیانی لە مەترسییەکی جیددیدایە.
ناوبراو کە لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە گیراوە، بۆ ماوەی چەندین مانگ لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراوە و لە بەشێکی سەرەکیی پرۆسەی دادگاییکردنەکەشیدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە. تۆمەتی "بەغی" (یاخیبوونی چەکداری) دراوەتە پاڵ ئەم بەندکراوە؛ تۆمەتێک کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام بۆ دەرکردنی سزای قورس دژی چالاکوانانی سیاسی بەکار هاتووە.