ئەمریکا داوای داماڵینی چەک لە حەشدی شەعبی دەکات
واشنتۆن بە توند کردنەوەی فشارەکان بۆ سەر بەغدا، گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە هەیکەلی حەشدی شەعبی و کۆکردنەوەی چەکی قورسی بۆ بەردەوامیی پشتیوانییەكان كردە مەرج.
لە میانەی سەفەرەكەی بۆ بەغدا، ڕاوێژکاری کۆشکی سپی دەیڤید پێترایۆس نەخشەڕێگایەکی بۆ دوورخستنەوەی فەرماندەکانی میلیشیاکان و تێکەڵکردنی ئەو هێزانە لە دامەزراوە فەرمییەکان خستەڕوو.
لە کاتێکدا کە پێترایۆس گەشبینیی خۆی بە هاوکاریی دەسەڵاتدارانی عێراق دەربڕیوە، گرووپە چەکدارەکان و سپای ترۆریستی پاسدارانی ڕژیمی ئێران بە توندی دژایەتیان کردووە و هۆشدارییان لە شەڕی ناوخۆیی داوە.
چارەنووسی کۆتاییی ئەم پلانە بڕیارە مانگی داهاتوو لە میانی کۆبوونەوەی نێوان عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپ لە واشنتۆن دیاری بکرێت.