ترەمپ: شانسی شەڕ یان ڕێککەوتن لەگەڵ ڕژیمی ئێران ٥٠ بە ٥٠ـەیە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە لەگەڵ تیمی دانوستانکارەکەی
کۆدەبێتەوە بۆ تاووتوێکردنی دوایین پێشنیاری ڕژیمی ئێران. پێشبینیش دەکرێت تا ڕۆژی
یەکشەممە بڕیاری کۆتایی لەبارەی "دەستپێکردنەوەی جەنگ یان گەیشتن بە ڕێککەوتن"
بدات.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"، ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە کە شانسی گەیشتن بە
ڕێککەوتنێکی گونجاو یان گەڕانەوە بۆ بژاردەی سەربازی، پەنجا بە پەنجایە (٥٠-٥٠).
سەرۆکی ئەمریکا پێداگریان کردووەتەوە کە دەرەنجامی کۆتایی یەکێک لەم دووانە دەبێت؛
یان واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی "باش و گونجاو"، یان وەشاندنی گورزێکی زۆر بەهێزتر و
توندتر لە ڕژێمی ئێران.