بەشداری هەیئەتێکی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی شەهید غەزال
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 23/5/2025، هەیئەتێکی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بەشداری کرد لە مەڕاسیمێک کە بۆ یادی چلەی ماتەمینی شەهید غەزال و باقی شەهیدانی ئەم دواییەی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد، ڕێکخرابوو.
ئەو ڕێوڕەسمە لەلایەن کۆمەڵێک چالاکوانی باشوری کوردستان لە پارێزگای سلێمانی ڕێکخرابوو، و تێیدا چەند پەیام و ژیاننامەی شەهیدانی ئەم دواییە خوێندرایەوە و تاجەگوڵینە لەسەر گۆڕی شەهید غەزال مەولان داندرا.