لیندزی گراهام، سیناتۆری کاریگەری کۆمارییەکان، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئێکس (X) لە کاردانەوە بە لێدوانە نوێیەکانی ترەمپ سەبارەت بە "کۆتاییهاتنی
ڕێککەوتن" لەگەڵ ڕژێمی ئێران هۆشداری دا و ڕایگەیاند: «ئەگەر ڕێککەوتنێک بۆ
کۆتاییهێنان بە ململانێکان لەگەڵ ڕژیمی ئێران حاصل بکرێت، تەنیا بەو هۆیە بێت کە بڕوا
وا بێت گەرووی هورمز ناتوانرێت لە بەرامبەر تیرۆریزمەکەی ڕژیمی ئێراندا بپارێزرێت و ژیمی ئێران
هێشتا توانای تێکدانی ژێرخانە سەرەکییەکانی نەوتی کەنداوی هەیە، لەو کاتەدا ژیمی ئێران
وەک هێزێکی باڵا سەیر دەکرێت کە پێویستی بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی هەیە.»
ئەو لە درێژەدا نووسیویەتی: «ئەم تێکەڵەیە، واتە ئەو تێڕوانینەی کە گوایە ژیمی ئێران
توانای دروستکردنی نائەمنی هەمیشەیی لە گەرووی هورمزدا هەیە و هەروەها دەتوانێت
زیانی گەورە بە ژێرخانە نەوتییەکانی کەنداو بگەیەنێت، نیشاندەری گۆڕانکارییەکی
گەورەیە لە هاوسەنگی هێز لە ناوچەکەدا و لە درێژخایەندا دەتوانێت ببێتە
کابوسێک بۆ ئیسرائیل.»
بە وتەی گراهام، ئەگەر ئەم تێڕوانینانە ڕاست بن، "ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە
ئەسڵەن بۆچی شەڕ دەستی پێکرد؟".
هەروەها وتیشی: «گومانم هەیە لەو بیرۆکەیەی کە دەڵێت ناتوانرێت توانای دەسەڵاتی
ژیمی ئێران بۆ دروستکردنی نائەمنی لە گەرووی هورمزدا کۆنتڕۆڵ بکرێت، یان ئەوەی کە
ناوچەکە توانای بەرگری لە خۆی لە بەرامبەر توانای سەربازی ڕژێمی ئێراندا نییە.»