لەسێدارەدانی موجتەبا کیان بە تۆمەتی سیخوڕی
دەزگای دادی ڕژێم ڕایگەیاند کە موجتەبا کیان بە تۆمەتی «سیخوڕی» و ناردنی زانیاریی
پەیوەندیدار بە پیشەسازییە سەربازییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ لایەنە بیانییەکان، لەسێدارە
دراوە.
ئاژانسی هەواڵی "میزان"ی سەر بە دەزگای دادی ڕژێم، ئیدیعای کردووە کە ناوبراو لە
کاتی شەڕی ئەم دواییەدا، هەندێک زانیاری لە ڕێگەی «تۆڕێکی مانگی دەستکردەوە»
گواستووەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، موجتەبا کیان بە تۆمەتی هاوکاریی هەواڵگری
لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا، سزای لەسێدارەدان و دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و سامانی
بەسەردا سەپێنرابوو.