ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە کەناڵی فۆکس نیوز بڵاویکردووەتەوە هێزەکانی
ئەمەریکا بۆ بەرگریکردن لە خۆیان ئۆپەراسیۆنێکیان لە باشووری ئێران ئەنجام داوە.
جێنیفر گریفین، پەیامنێری فۆکس نیوز شەوی دووشەممە، بە کاتی واشنتن ڕایگەیاند، تیم
هۆکینز وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، بەو کەناڵەی ڕاگەیاندووە هێزەکانی
ئەمەریکا ئەمڕۆ لە وەڵامی هەڕەشەی هێزەکانی ڕژیمی ئێران، هێرشی بەرگرییان لە باشووری
ئێران ئەنجامداوە.
وتەبێژەکە هەروەها بەو کەناڵەی ڕاگەیاندووە ئەو ئامانجانەی هێرشیان کراوەتە سەر
شوێنی هەڵدانی مووشەک و بەلەمەکانی ڕژیمی ئێران بوون کە "هەوڵی چاندنی
مین"یان داوە.
پێشتر ئاژانسی هەواڵی تابناک کە سەر بە حکوومەتی ئێرانە لە ڕاپۆرتێکی هەواڵیدا
بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە دوو بەلەمی خێرای سپای ترۆریستی پاسداران بە هێرشێکی ئاسمانی
کراونەتە ئامانج و ناوی چوار کەسیشی وەک کوژراوی هێرشەکان بڵاوکردووەتەوە.