کرماشان؛ دوو برای چالاک لەلایەن سپای پاسدارانەوە کوژران
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران لە گوندی (قەڵا کەوەش)ی سەر بە شاری داڵاهۆ، پەناگەی دوو برای چالاکی فەرهەنگییان گەمارۆ دا و بە تەقەی ڕاستەوخۆ هەردووکیانیان کوشت.
قوربانییەکان (مەیسەم وەیسی) و (موجتەبا وەیسی)ن، کە لە دامەزرێنەرانی کتێبخانەی کوردیی "دەرەدرێژ" و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان بوون. ئەو دوو برایە بەهۆی بەشداریکردنیان لە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، بە نهێنی دەژیان و بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک کراونەتە ئامانج.
هاوکات، چارەنووسی هاووڵاتییەک بە ناوی (فەرشاد حاتەمیپوور) کە خاوەنی ماڵەکە بووە، دوای هێرشەکە بە نادیاری ماوەتەوە و بنەماڵەکەی لە دۆخێکی پڕ لە نیگەرانیدان.