خەباتمێدیا: لەماوەی ساڵی ٢٠ ١٨ دا دەیان ژنی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئاخوندیەوە گیراون.
خەباتمێدیا: لەماوەی ساڵی ٢٠ ١٨ دا دەیان ژنی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئاخوندیەوە گیراون.
لەماوەی ساڵی ٢٠ ١٨ زایینیدا لانیکەم ٤٢ ژنی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئاخوندیەوە گیراون و بەشێکیان هێشتا لە بەندیخانە دا راگیراون.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: لە کۆی ئەو ٤٢ ژنەی کە گیراون ٢٣ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، ١٣ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، ٤ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر و دوو ژنیشیان لە کۆچەرییەکانی باشووری کوردستان بوون کە لەلایەن سپای پاسدارانەوە گیراون.
زۆربەی ئەو ژنانەی کە گیراون خەڵکی پارێزگای سنە بوون، لەماوەی ئەمساڵدا ١٣ ژن لەو پارێزگایە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانەوە گیراون. هەروەها لە پارێزگای کرماشان ١١ ژن، ئورمیە ١١ ژن، ئیلام ٤ ژن و لوڕستان یەک ژن گیراون. دوو ژنیش خەڵکی باشووری کوردستان بوون.