میدیاکانی ئەمریکا ڕایدەگەیەنن کە دۆناڵد ترەمپ داوای کردووە هەندێک لە مەرجەکانی
ئەو ڕێککەوتنە پێشنیارکراوە توندتر بکرێن کە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست ئامادە کراوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی "نیویۆرک تایمز"، وەشانە
دەستکاریکراوەکەی ئەم ڕێککەوتنە بۆ لێکۆڵینەوە بۆ ڕژیمی ئێران نێردراوە؛
هەروەها ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" نووسیویەتی کە ئەو گۆڕانکارییانەی مەبەستی
ترەمپن، زیاتر پەیوەندییان بە بەرنامەی ئەتۆمی و یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی
ڕژیمی ئێرانەوە هەیە.
وەزارەتی دەرەوەی رژیمی ئێرانیش ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە و
یەکلایی نەبووەتەوە. هاوکات، سپای ترۆریستی پاسداران بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە جۆری "MQ-1"یان خستووەتە خوارەوە، لە
لایەکی دیکەوە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە بە مووشەکی
"هێڵفایەر" بزوێنەری کەشتییەکیان کردووەتە ئامانج کە بەرەو ئێران دەڕۆیشت.