میدیاکانی ئیسرائیل هەواڵێکی بەپەلە بڵاودەکەنەوە و ڕایدەگەیەنن؛ ئەمشەو لە ناوچەی "ئەندێشە"ی تاران، ئەندامێکی باڵای سپای ترۆیستی پاسدارانی ڕژیمی ئێران کراوەتە ئامانج.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، کەسی بەئامانجگیراو ناوی "وەحید حەقانییان"ە. سەرچاوەکان دەڵێن حەقانییان بەرپرسی دۆسیەی گرێبەستێکی گرنگی مانگی دەستکرد بووە لە نێوان "دەنگ و ڕەنگی ڕژیمی ئێران" و "قەرارگای خاتەم ئەلئەنبیا" کە قۆڵی ئابووریی سپای ترۆریستی پاسدارانە.ئەمە بە یەکەم کردەی تیرۆری ئامانجدار لە ناوخۆی ئێران دادەنرێت لە دوای گرژییەکانی مانگی بانەمەڕی
ڕابردوو و دەستپێکردنی ئاگربەستی کاتی لە نێوان ڕژیم و ئیسرائیل.
هەرچەندە میدیاکانی ئیسرائیل بە توندی باس لەو هێرشە دەکەن، بەڵام هێشتا سەرچاوە فەرمییەکانی ڕژیمی ئێران هیچ لێدوانێکیان نەداوە و هەواڵەکەیان ڕانەگەیاندوە یان ڕەت نەکردۆتەوە.