له بێلژیک کۆمیته‌ی هاوکاریی هێز و لایه‌نه کوردستانییه‌کان دامه‌زرا
ڕۆژی شه‌ممه، ٩ی جۆزه‌ردان، به ده‌ستپێشخه‌ریی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمیته‌ی
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی "ماڵی کورد"، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
هاوبه‌شی هێزه سیاسییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان له وڵاتی بێلژیک
به‌ڕێوه چوو.
کۆبوونه‌وه‌که که به سروودی نه‌ته‌وه‌یی "ئه‌ی ڕه‌قیب" و خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ
ڕێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان، به‌تایبه‌ت شەهیدان موجتەبا وەیسی و
مەیسەم وەیسی" دەستی پێ‌کرد. لە سەرەتادا، هاوڕێیان "سەعدوون بەهرامیان و بەها
ئیبراهیمی" سەرنجیان خستە سەر گرینگیی یەکڕیزی و هاوکاریی لایەنە کوردییەکان بۆ
گەیاندنی دەنگی مەزڵومیەتی گەلی کورد بە ناوەندە ئورووپاییەکان و دەوڵەتی بێلژیک.
دواتر نوێنەرانی لایەنە بەشداربووەکان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد و لە کۆتاییدا
بڕیاریان دا بەفەرمی "کۆمیتەی هاوکاریی هێز و لایەنە کوردستانییەکان" لەو
وڵاتە دابمەزرێنن.
لایەنە بەشداربووەکان بریتی بوون لە نوێنەرانی: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، یەکیەتیی ژنانی دێموکرات، ڕێکخراوی ماڵی کورد،
پارتی پێشڕەو و پارتی یەکیەتی دێموکراتی کورد (ڕۆژاوا)، پارتی سۆسیالیستی
کوردستان (باکوور) و کۆمەڵەی زاگرۆس.