ئیدیعای میدیاکانی ڕژێم: دانوستان لەگەڵ واشنتۆن ڕاگیرا
لەکاتێکدا دۆناڵد ترامپ باس لە بەرەوپێشچوونی خێرای دانوستانەکان
دەکات، میدیاکانی ڕژیمی ئێران باس لە بنەبەست و ڕاوەستانی گفتوگۆکان دەکەن.
ئاژانسی هەواڵی "فارس"ی سەر بە سپای پاسداران، لە زاری سەرچاوەیەکی
ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە؛ پڕۆسەی دانوستانە نهێنییەکانی نێوان ڕژیمی ئێران و
ئەمریکا بەتەواوی ڕاگیراوە و هیچ پەیامێک لەنێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕ ناکرێت.
ئەو لێدوانەی میدیای حکوومەتی ڕژیمی ئێران، بەتەواوی پێچەوانەی وتەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە ئاماژەی بە لێکتێگەیشتنی نزیک کردبوو.
بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە، ئاشکراکردنی ناوەڕۆکی دوایین پەیامی ڕژیمی ئێران بۆ
واشنتۆن؛ سەرچاوەکان دەڵێن ڕژیمی ئێران لە جیاتی پرسی ناوەکی و کێشە ناوخۆییەکانی ئێران،
پەیامەکەی تەرخان کردووە بۆ دۆخی "لوبنان".
ئەمە دەری دەخات کە ڕژێمی ئێران، جارێکی دیکە چارەنووسی گەلانی
ئێرانی بە بارمتەی گروپە میلیشیاکان و دەستێوەردانە ناوچەییەکانەوە گرتووەتەوە.
لەبری هەوڵدان بۆ لابردنی گەمارۆکان و باشکردنی بژێوی خەڵک، ڕژێم خەریکی کایە
کردنە بە کارتە ناوچەییەکانی بۆ پاراستنی مانەوەی خۆی، ئەوەش متمانەی
نێودەوڵەتی بە دانوستانەکان گەیاندووەتە نزمترین ئاست.