ئاگربەستێکی لەرزۆک لە لوبنان
سەرەڕای هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ چەسپاندنی ئاگربەست لە نێوان
ئیسرائیل و گرووپی حزبوڵڵای سەر بە ڕژێمی ئێران، باشووری لوبنان هێشتا لەژێر
ئاگری شەڕدایە. ئیسرائیل حزبوڵڵای بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە تۆمەتبار کردووە و
فەرمانی چۆڵکردنی بەپەلەی شاری "نەبەتییە"ی دەرکردووە.
ئەم ئاڵۆزییانە دوای ئەوە دێن کە ناوەندە سەربازییەکانی ڕژێمی ئێران، لەوانە
قەرارگای "خاتەمولئەنبیا"، جارێکی دیکە زمانی هەڕەشەیان بەکار هێنا و
ڕایانگەیاند کە هەر هێرشێک بۆ سەر "زاحیە" بێ وەڵام نابێت. ئەم دەستێوەردانە
بەردەوامانەی ڕژێم وایکرد دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی "توند و
ڕاشکاودا" لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، تاوتوێی دۆخەکە بکات.