بە داخەوە کاک ساڵح رۆستەمی ناسراو بە ساڵح ووسوەکەلی و برای شەهید سەعید ووسوەکەلی بە هۆی نەخۆشی لە شاری رەبەت کۆچی دوایی کردووە.
کاک ساڵح ووسوەکەلی یەکێک لە پێشمەرگە نەبەزەکانی سازمانی خەبات بوو کە لە زۆربەی شەڕەکانی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات لە بەرانبەر هێزەداگیرکەرەکانی رژیمی ئێران چالاکانە بەشداری کردووە.
کاک ساڵح بە بەردەوامی لە خزمەت شۆڕشی مافخوازانەو سازمانی خەبات بوو.
سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی کاک ساڵح ووسوەکەلی سەرەخۆشی بە خانەوادەی و خەڵکی دێی ووسوەکەل و ناوچەی رەبەت و سەردەشت پێشکەش دەکات.
دوامەنزڵی بەهەشتی بەرین بێت