بە سزا گەیاندنی بەکرێگیراوێکی دەستوپەیوەندی ڕژیم لە کامیاران
بەپێی ئەو هەواڵی گەیشتوو لە شاری کامیاران، شەوی ڕابردوو لە چالاکییەکی "کۆڕانی ئازا و شۆڕشگێڕی ناوچەی جنوبی کوردستان"، بەکرێگیراوێکی ناسراوی ڕژیم بە ناوی "محەمەد ئیبراهیمی" ناسراو بە حەمە چکۆل بە سزای کارە نگریسەکانی گەیەندرا.
بەپێی سەرچاوەکان، ناوبراو دەستێکی باڵای هەبووە لە جاسوسی و شەهیدکردنی پێشمەرگە قارەمانەکان و بەردەوام بووە لە ئازار و شکەنجەدانی خەڵکی نیشتمانپەروەری ناوچەکە. ئەم چالاکییە وەک وەڵامێکی توند بۆ خیانەتەکانی ناوبراو ئەنجام دراوە و شۆڕشگێڕان ڕایانگەیاندووە کە "هیچ خیانەتێک بێ وەڵام نامێنێتەوە و چارەنووسی خۆفرۆشان مەرگی سەرشۆڕانەیە.