"مینا ئەلفەحل" لە وڵاتی عومان ڕووبەڕووی هێرشێکی
دڕۆنی ڕژیمی ئێران بووەوە، کە بووە هۆی ڕاگرتنی پرۆسەی بارکردنی نەوتی خاو لەو
وێستگە گرنگەدا.
هەواڵدەریی "ڕۆیتەرز" بڵاوی کردەوە کە بەهۆی تەقینەوەیەک لە وێستگەی ناوبراو،
کارەکان بۆ ماوەیەک پەککەوتوون. هاوکات ئاژانسی "بلومبێرگ" ئاماژەی بەوە
کردووە کە دوای ماوەیەک لە وەستان، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت دەستی
پێکردووەتەوە و دۆخەکە بەرەو ئاساییبوونەوە چووە.
پێوەندیی هێرشەکە و فشارەکانی ئەمریکا ئەم هێرشە لە کاتێکی هەستیاردا دێت؛ تەنیا
چوار ڕۆژ لەمەوبەر ڕۆژنامەی "واڵ ستریت ژۆرناڵ" ئاشکرای کردبوو کە دۆناڵد ترامپ،
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، نیگەرانیی خۆی بەرامبەر سیاسەتەکانی عومان دەربڕیوە. ترامپ
پێیوایە بێلایەنیی عومان لە نێوان ڕژیمی ئێران و ئەمریکا "ناهاوتەریبە" و فشاری
خستووەتە سەر مەسقەت تا پێوەندییەکانی لەگەڵ ڕژیمی ئێراندا
ببڕێت.
عومان؛ بێلایەنێکی چالاک لە نێوان دوو بەرداشدا سەڵتەنەتی عومان ساڵانێکی زۆرە
سیاسەتی "بێلایەنیی چالاک" پەیڕەو دەکات و وەک نێوەندگیرێکی سەرەکی لە نێوان
ڕژیمی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەردەکەوێت. مەسقەت سەرەڕای هەبوونی پێوەندیی توندوتۆڵی
ئەمنییەتی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان، هەمیشە کەناڵە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ
ڕژیمی ئێران بە کراوەیی هێشتووەتەوە.