‎خەباتمێدیا: لەماوەی کەمتر لە سێ مانگ بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا، تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس تووشی ئەم پەتایە بوون، و هەروەها زیاتر لە 51 هەزار کەسیشی کوشتوو
خەباتمێدیا: لەماوەی کەمتر لە سێ مانگ بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا، تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس تووشی ئەم پەتایە بوون، و هەروەها زیاتر لە 51 هەزار کەسیشی کوشتووە، ونیوەی جیهانیش لە (هاوێرگە)کەرەنتینەدان. لەدوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە شاری ووهانی وڵاتی چین، زۆر بەخێرای ئەو ڤایرۆسە تەشەنەی ساندوو و نزیکەی 190 وڵاتی جیهانی گرتەوە. جگە لە قوربانی بوونێکی زۆری دانیشتوانی جیهان بەگشتی، ئەم پەتایە لەزۆر بوار و لایەنی دیکەوە زیان و کارەساتی خوڵقاندووە و مرۆڤایەتی بەرەوڕووی قەیران و نەهامەتی کردۆتەوە. وڵاتانی ئوروپای و ئێران لەئێستادا کانگای تەشەنەسەندن وبڵاوبونەوەی خێرای ئەم ڤایرۆسەن، نیوەی تووشبوان و 70لەسەدی ئەو کەسانەی بەهۆی نەخۆشی کۆڕۆنا گیانیان داوەن لە وڵاتانی ئوروپایین. لەماوەی 24کاتژمێری ڕابردو لە جیهاندا دوهەزار کەس بەهۆی ئەو پەتایە گیانیان سپاردووە و 30هەزار کەسیش تووش بوون. هەتا ئێستا ئەمریکا زیاترین ڕێژەی تووشبوی کۆڕۆنای لە دونیادا هەیە کە ڕێژەی تووشبوان لە ئەمریکا گەیشتووەتە 216هەزارکەس، هەروەها لەئێستادا دوو لە سەر سێی خەڵکی ئەمریکا لە (هاوێرگە)کەرەنتینە دان و باس لەوە دەکرێت کە ڕێژەی بێکاری لەم وڵاتە بگاتە ۱۰یا۲۰لەسەد. هەروەها ژمارەی تووشبوان لە ئیتاڵیا و ئیسپانیاش گەیشتووەتە سەرەوەی 13هەزار کەس و 10هەزار کەسی تریش تووشبوون. نەخۆشی کۆڕۆنا جیهانی تووشی قەیرانێکی گەورە کردووە، ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: پاش شەڕی جیهانی دوهەم، قەیرانی کۆڕۆنا خراپترین دۆخی خوڵقاندووە.