یه‌ک شه‌مه‌ 

17 جۆزه‌ردان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا دارایییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ قەرەبووی وڵاتانی کەنداو بەکاردەهێنێت

ئەمریکا دارایییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ قەرەبووی وڵاتانی کەنداو بەکاردەهێنێت
خەبات میدیا

ئەمریکا  پارە بلۆککراوەکانی ڕژیمی ئێران بۆ
قەرەبووکردنەوەی هاوپەیمانانی کەنداو بەکاردەهێنرێت

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کرد، ئیدارەی
ئەمریکا خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە بڕیارێکی جەنجاڵی، ئەویش بەکارهێنانی دارایییە
بلۆککراوەکانی ڕژیمی ئێرانە بۆ دابینکردنی تێچووی ئاوەدانکردنەوە و
قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بەر وڵاتانی هاوپەیمانی واشنتۆن لە کەنداو
کەوتووە.
=======================
بەپێی هەواڵەکە، سکۆت بێسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا، گروپێکی تایبەتی ڕاسپاردووە
بۆ ئەوەی بە وردی قەبارەی ئەو زیانانە بخەمڵێنن کە لە ئەنجامی هێرش و ئاڵۆزییەکانی
ناوچەکەدا بەر وڵاتانی کەنداو کەوتووە. ئەم هەنگاوە تەنها ئاوەدانکردنەوە
ناگرێتەوە، بەڵکو واشنتۆن دەیەوێت وەک قەرەبووی پەلامارە سه‌ربازییه‌كانی
ڕابردووی ڕژیمی ئێران، ئەو پارانە ڕادەستی هاوپەیمانەکانی بکات.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم بڕیارە دەبێتە گەورەترین بەربەست لەبەردەم
دانوستانە دیپلۆماسییەکانی نێوان ڕژیم و واشنتۆن، و دەکرێت گرژییەکانی
ناوچەکە بگەیەنێتە ئاستێکی مەترسیدارتر. لە کاتێکدا ڕژیمی ئێران چاوەڕێی ئازادکردنی
پارە بلۆککراوەکانی دەکات، ئەم پلانە نوێیەی ئەمریکا دەبێتە گورزێکی کوشندە بۆ
ئابووریی سپای ترۆریستی پاسداران و ڕژیمی ئێران و گۆڕانکارییەکی ڕادیکاڵ لە هاوسەنگیی هێز لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا.

2 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمریکا دارایییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ قەرەبووی وڵاتانی کەنداو بەکاردەهێنێت

ئەمریکا دارایییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ قەرەبووی وڵاتانی کەنداو بەکاردەهێنێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن