یه‌ک شه‌مه‌ 

17 جۆزه‌ردان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی حزبوڵڵای لە بەیرووت بۆردومان کرد

 ئیسرائیل بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی حزبوڵڵای لە بەیرووت بۆردومان کرد
خەبات میدیا

سەرچاوە لوبنانییەکان هەواڵی هێرشی ئیسرائیلیان بۆ سەر زاحیەی باشووری بەیرووت
ڕاگەیاند. لەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، دووکەڵ و شوێنەواری وێرانکاری لە یەکێک
لەو باڵەخانانەی کراونەتە ئامانج دەبینرێت و ڕاپۆرتگەلێکیش سەبارەت بە گواستنەوەی
بریندارەکان بڵاوکراونەتەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە میدیا عەرەبییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، درۆن و فڕۆکە
جەنگییەکانی ئیسرائیل پێش هێرشەکە لە ئاسمانی ناوچە لەوانە
غازییە، قەناریت، زەهرانی و سەیدا بینراون.

ڕادیۆی سپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بەئامانجگرتنی زاحیەی باشووری بەیرووت دوای
هاویشتنی دوو ڕاکێت لە لایەن حیزبوڵڵاوە بەرەو شارۆچکە ئیسرائیلییەکان لە بەیانی
ئەمڕۆدا ئەنجامدراوە.

سپای ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە کە لەم هێرشەدا ژێرخانەکانی حیزبوڵڵا لە زاحیەی
باشووری بەیرووت کراونەتە ئامانج. نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی
ئیسرائیل، ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشانە لە وەڵامی هاویشتنی ڕاکێتەکانی حیزبوڵڵادا
ئەنجام دراون.

3 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیسرائیل بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی حزبوڵڵای لە بەیرووت بۆردومان کرد

ئیسرائیل بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی حزبوڵڵای لە بەیرووت بۆردومان کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن