ئیسرائیل هێڕشی کرد و دڵی حزبوڵای لە
بەیرووت بۆردومان کرد!
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکی کوشندەیان کردە سەر
ناوچەی "زاحیەی باشوور" لە بەیرووت. بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، ٢ کەس کوژراون
و ١١ی تریش بریندارن. ئیسرائیل دەڵێت ئەمە وەڵامی ئەو ڕۆکێتانەیە کە بەیانی ئەمڕۆ
ئاراستەی خاکەکەی کراون. سەرچاوە هەواڵییەکان دەڵێن حزبوڵا تووشی شۆک بووە، چونکە
پێشتر ڕژیمی ئێران دڵنیایی پێدابوون کە ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر ئەم ناوچەیە.
=====================
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل،
هۆشدارییەکی توندی دا و ڕایگەیاند: ڕێگە نادەن حزبوڵا تەقە لە شارۆچکەکانیان
بکات. ئەو ئاشکرای کرد کە تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا ٣٥٠ چەکداری حزبوڵایان
کوشتووە و ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سەر بنکەکانی ئەو گروپە بەردەوام دەبێت.
دوای ئەوەی وتەبێژی کۆمیتەی ئاسایشی
نەتەوەیی ڕژیمی ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کرد، ئیسرائیل نەک هەر سڵ نەکردەوە،
بەڵکو هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان توند کردەوە. ئێستا سپای ئیسرائیل لە
حاڵەتی ئامادەباشی "تەواو"دایە، چونکە هەواڵەکان باس لە هێرشێکی موشەکیی ڕژیمی ئێران
دەکەن بۆ "ئەمشەو".
ناوچەکە لەسەر لێواری تەقینەوەیەکی گەورەدایە.. ئایا ئەمشەو بەرەی شەڕەکە
فراوانتر دەبێت؟