گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرچەرخانێکی
چاوەڕواننەکراویان بەخۆوە بینی. ڕۆژنامەی "تایمز ئوف ئیسرائیل" هەواڵێکی
بڵاوکردووەتەوە کە هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کردووە. ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر
ڕژیمی ئێران ڕادەگرێت، بەڵام مەرجی هەیە! ئایە ترەمپ چی لە نەتانیاهۆ ویستووە؟
================
بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل، ئیسرائیل بڕیاری داوە
هێرشە ڕاستەوخۆکانی بۆ سەر ڕژیمی ئێران ڕابگرێت. سەرچاوەکان دەڵێن ئەم
بڕیارە دوای داواکارییەکی ڕاستەوخۆی "دۆناڵد ترەمپ"، سەرۆککۆماری
هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین
نەتانیاهۆ هاتووە.
بەڵام ئەمە بە واتای کۆتایی هاتنی شەڕ نییە! ئیسرائیل پەیامێکی ڕوونی ناردووە:
"ڕژیمی ئێران دەوەستێنین، بەڵام حزبوڵڵا نا". ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە
باشووری لوبنان دژی حزبوڵڵا بە هەموو هێزێکەوە بەردەوام دەبن و هیچ پاشەکشەیەکی
تێدا نییە.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، وا هەست دەکرێت ئەم خولەی
پێکدادانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕژیمی ئێران بەرەو کۆتایی بڕوات، و ئێستا هەموان چاوەڕێی
بڕیاری کۆتایی سەرکردایەتی سیاسی ئیسرائیلن.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە ڕژیمی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو
ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان ڕابگرێت، ئەوانیش هێرش ناکەنەوە. بەڵام
ئێستا کە ئیسرائیل دەڵێت "تەنیا لەگەڵ ڕژیمی ئێران دەوەستین نەک حزبوڵڵا"، ئایا