یەکێتیی ئەورووپا سزای نوێی بەسەر ڕژیمی ئێران دەرکرد
فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر
ڕژیمی ئێران تەنیا لە چوارچێوەی بەرنامەی ئەتۆمی و موشەکیدا نەمانەوە، ئێستا
دەرییاکانیش بوونەتە مەیدانی سزای نوێ. بەڵام بۆچی یەکێتیی ئەورووپا لەم کاتەدا
ئەم بڕیارەی دا؟
=============
یەکێتیی ئەورووپا لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا، سزای نوێی بۆ دوو کەسایەتی
و دامەزراوەیەکی ڕژیمی ئێرانیدا دەرکرد. هۆکارەکەشی بۆ "هەڕەشەکردن لە ئازادیی
دەریاوانی" لە گەرووی هورمز دەگەڕێتەوە. ئەوەی ئەم بڕیارە گرنگ دەکات
ئەوەیە، کە ئەمە یەکەمجارە ئەورووپا دەسەڵاتی تایبەتی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ
سزادانی ڕژیمی ئێران لەسەر پرسی هاتوچۆی دەریایی.
هاوکات لەگەڵ ئەورووپا، ئەمریکاش بێدەنگ نەبوو؛ وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە ناوی
چوار کەس و چوار دامەزراوەی تری ئێرانی خستە لیستی ڕەشی سزاکانەوە.
ئەم هەنگاوانە پەیامێکی ڕوونن بۆ ڕژیمی ئێران؛ جیهان چیتر
تەنیا چاودێری پیتاندنی یۆرانیۆم ناکات، بەڵکو پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییە
نێودەوڵەتییەکان، هێڵی سووری نوێی وڵاتانی ڕۆژئاوایە.