چوارشه‌مه‌ 

20 جۆزه‌ردان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی سەرەخۆشیی سازمانی خەبات بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز

پەیامی سەرەخۆشیی سازمانی خەبات بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز
خەبات میدیا

پەیامی سەرەخۆشیی سازمانی خەبات بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووسی بە ئەزموون و چالاک،
کاک "هەڵکەوت عەزیز"-مان پێ گەیشت.

بەو بۆنە خەمناکەوە، وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی قووڵمان، سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێزەکەی، هاوکارانی لە کەناڵی رووداو دەکەین. کاک هەڵکەوت بەئەزمون و راستگۆیی لە کارەکەیدا، جێگەی خۆی لە دڵی بینەران و هاوکارانیدا کردبووەوە و کۆچی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ بواری ڕاگەیاندن.

لە یەزدانی مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

دوا ناخۆشیی هەمووان بێت.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

1 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سەرەخۆشیی سازمانی خەبات بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز

پەیامی سەرەخۆشیی سازمانی خەبات بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن