لقی ٢ی بیدادگای شۆڕشی شاری بۆکان، بە سەرۆکایەتی دادوەر مەهدی فەخری، سزای ٩ ساڵ
بەندکران و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی چوونە دەرەوەی وڵاتی بەسەر هاووڵاتییەکدا بە ناوی
"ڕەسوول یادیار" سەپاند. ئەم هاووڵاتییە کوردە کە پێشتر بۆ ماوەی ٥ مانگ گیرابوو، بە تۆمەتەکانی "ئەندامبوون لە یەکیک لە حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات " و تۆمەتی لکێندراوی "پڕوپاگەندە دژی ڕژیمی ئێران" تاوانبار کراوە. جێی باسە ڕەسوول یادیار پێشتر بە بارمتەی ٦ ملیار
تمەنی ئازاد کرابوو و مافی تێهەڵچوونەوەی بۆ ئەو حوکمە هەیە.