چوارشه‌مه‌ 

20 جۆزه‌ردان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تێکشکانی سیستەمی بەرگریی ڕژێم و کوژرانی دوو ئەفسەری سوپا

تێکشکانی سیستەمی بەرگریی ڕژێم و کوژرانی دوو ئەفسەری سوپا
خەبات میدیا

دوای چەندین سەعات لە سانسۆر و شاردنەوەی ڕاستییەکان، دواجار میدیاکانی
سەر بە ڕژێمی ئێران دانیان بەوەدا نا کە لە هێرشە ورد و کەمەرشکێنەکانی
ئیسرائیلدا بۆ سەر سیستەمە بەرگرییەکانیان، چەندین ئەندامی هێزی بەرگریی ئاسمانیی
ڕژیمی ئێران کوژراون. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر ڕژێم هەوڵی دەدا زیانە گیانییەکانی
بشارێتەوە.

ڕژێمی ئێران کە هەمیشە لە کاتی شکستەکانیدا پەنا بۆ
درۆ و چەواشەکاری دەبات، ئەمڕۆ ناچار بوو پەردە لەسەر بەشێک لە زیانە
گیانییەکانی هێرشەکەی دوێنێی ئیسرائیل لابدات. بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی
ناوخۆی ئێران و میدیاکانی ڕژیم، دوو ئەندامی "هێزی بەرگریی ئاسمانیی سپا" لە کاتی هێرشەکاندا
کوژراون و بڕیارە ئەمڕۆ بە بێدەنگی تەرمەکانیان بە خاک بسپێردرێت.
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە دەزگا پڕوپاگەندەییەکانی ڕژێم تا دوێنێ شەو پێداگریان لەوە
دەکردەوە کە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە و تەنها ١٥ برینداریان
ڕاگەیاندبوو. بەڵام دەرکەوتنی ئەو کوژراوانە، جارێکی تر بێ بنەمایی لێدوانە
فەرمییەکانی ڕژیمی ئێران و لاوازیی سیستەمە بەرگرییەکانیانی بۆ هەموو لایەک سەلماند.
 
لە لایەکی ترەوە، سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێرشێکی "هەمەلایەنە و ستراتیژییان"
کردووەتە سەر دڵی سیستەمە بەرگرییەکانی ڕژیمی ئێران. بەپێی ڕاگەیەندراوی سپای ئیسرائیل،
ئەو سیستەمانەی کە ڕژێم هەوڵی دەدا دوای جەنگی ١٢ ڕۆژە دایانمەزرێنێتەوە و توانای
بەرگریی خۆی پێ بونیاد بنێتەوە، بەتەواوی لەناو براون.

13 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تێکشکانی سیستەمی بەرگریی ڕژێم و کوژرانی دوو ئەفسەری سوپا

تێکشکانی سیستەمی بەرگریی ڕژێم و کوژرانی دوو ئەفسەری سوپا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن