چەک لە تەنیشت بێشکەی منداڵ
لە باشووری لوبنان چی دەگوزەرێت؟
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥ سپای ئیسرائیل چەند وێنە و زانیارییەکی
سەرسوڕهێنەری بڵاوکردەوە.لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی لیوای "گیواتی" لە باکووری ڕووباری لیتانی، هێزەکانی
ئیسرائیل چوونەتە ناو چەند باڵەخانەیەکی مەدەنی لە گوندەکانی "زەوتەری
ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا". بەڵام ئەوەی بینیویانە تەنیا ماڵ نەبووە!
سپای ئیسرائیل دەڵێت: حزبوڵڵا ژووری منداڵانی کردووە بە کۆگای جەنگ...
لە تەنیشت بێشکەی منداڵێکی ساوا و لەو شوێنەی کە دەبێت ئارامترین بێت، دەیان پارچە
چەکی قورس، مووشەک، نارنجۆک و تەنانەت درۆنیش شاردراونەتەوە.
بە وتەی سپا، ئەم کۆگایانە لەلایەن "هێزەکانی ڕزوان"ەوە بەکارهێنراون بۆ هێرشکردنە
سەر ئیسرائیل. هەر لەم ئۆپەراسیۆنەدا باس لە کوژرانی زیاتر لە ٤٠ ئەندامی حزبوڵڵا
دەکرێت.
ئیسرائیل ئەمە وەک بەڵگەیەک نیشان دەدات کە چۆن ناوچە نیشتەجێبوونەکان و ژێرخانە
مەدەنییەکان بۆ مەبەستی سەربازی بەکاردەهێنرێن، ئەمەش مەترسییەکی گەورە بۆ سەر
گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی لە باشووری لوبنان دروست دەکات.