ڕێککەوتنی ئیسلامئاباد؛ ترەمپ و ڕژیمی ئێران لە لێواری واژۆکردن
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند: ڕێککەوتنێکی گەورە لەگەڵ ڕژیمی ئێران لە ڕێگەی دەستپێکردنە. ئەم ڕێککەوتنە کە
بە "ڕێککەوتنی ئیسلامئاباد" ناسراوە،.
وردەکارییەکانی لەم ڕاپۆرتەدا دەبینین.
ڕێککەوتنەکە کە بە نێوەندگیری قەتەر و پاکستان
گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، سێ تەوەرەی سەرەکی لەخۆدەگرێت:
یەکەم؛ پرسی ئابووری و دەریا: بڕیارە دەستبەجێ گەرووی هورمز بکرێتەوە و هیچ باجێک
لە کەشتییەکان وەرنەگیرێت. لە بەرامبەردا ئەمریکا گەمارۆکانی سەر نەوتی ئێران بۆ
ماوەی ٦٠ ڕۆژ هەڵدەگرێت، ئەمەش ڕێگە بە ڕژیم دەدات نەوتەکەی بفرۆشێت و داهاتی
دەستبکەوێت.
دووەم؛ ئاسایش و ئاگربەست: ئەم ڕێککەوتنە تەنها بۆ ڕژیم نییە، بەڵکو ئاگربەستێکی
٦٠ ڕۆژە لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانیش دەستپێدەکات، تاوەکو زەمینە بۆ
گفتوگۆی زیاتر خۆش بکات.
سێیەم؛ دۆسیەی ئەتۆمی و دارایی: ئێران بەڵێن دەدات پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکاتەوە.
لە بەرامبەردا، بڕیارە بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانی ڕژیمی ئێران لە قەتەر ئازاد بکرێن،
بەڵام تەنها بۆ کڕینی "خۆراک و دەرمان".
=========
ئێستا ئامادەکارییەکان لە ئاستێکی بەرزدان. چوار فڕۆکەی سەربازی
ئەمریکی بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوتوون و پێشبینی دەکرێت "جیدی ڤانس" جێگری
ترەمپ، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە "جنێف" ڕێوڕەسمی واژۆکردنەکە ئەنجام بدات.