دوای کوژرانی ٤ سەرباز؛ نەتەنیاهۆ فەرمانی هێرشی توندی بۆ سەر حزبوڵڵا دەرکرد
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس په‌یامێكی له‌باره‌ی كوژرانی چوار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه یه‌كێكیان فه‌رمانده بووە.
به وتەی نه‌ته‌نیاھۆ، لە دوای هێرشەكه‌ی حزبوڵڵا، کە پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای ئاگربەستە، شەوی ڕابردوو ڕێنمایی داوه‌ته‌وه سپای ئیسرائیل کە بە توندی لە حزبوڵڵا بده‌ن.باسی لەوەش كردووە كە سپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر زیاتر لە ٨٠ ئامانجی حزبوڵڵا و دەیان چەکداری کوشت. لە درێژەدا، سپای ئیسرائیل ئەم بەیانییە هێرشی کردە سەر چەند بارەگایەکی فەرماندەیی حزبوڵڵا لە بیقاع.ھەروەھا دەڵێ ڕێنماییەكانم ڕوونن: ئیسرائیل هیچ هێرشێک بۆ سەر سەربازەکانمان یان خاکەکەمان قبوڵ ناكات و حزبوڵڵا باجێکی زۆر قورسی ئەم هێرشانەی ده‌دات. سپای ئیسرائیل کار دەکات بۆ پووچەڵکردنەوەی هەر هەڕەشەیەک لەسەر هێزەکانمان و خاکەکەمان.
وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر ڕوونمكردۆته‌وه، ئیسرائیل لە پشتێنەی ئەمنی له باشووری لوبنان دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی کە پێویست بۆ شاره‌كانی باکووری وڵاته‌كه‌مان پێویست بێت.