ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا لە سەعات ٤ی ئەمڕۆوە دەست پێدەكات
ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل و
حزبوڵڵا ڕێککەوتوون لەسەر ئاگربەستێک کە لە سەعات٤ی ئەمڕۆ بە كاتی ناوخۆیی
دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بە وتەی ئەو بەرپرسە ئەمریكییە، ئەم ڕێکكەوتنه به نێوەندگیریی ئەمریکا و قەتەر و به
هاوکاریی ڕژیمی ئێران بووه و دوای ئاڵوگۆڕی تەقه له نێوان هەردوولا ڕۆژی هەینی
ڕاگەیەندراوه.
ئاگربەستە نوێیەکە لە کاتێکدایە کە پێکدادانەکان لە سنوورەکان و هێرش بۆ سەر یەکتر
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جارێکی دیکە باشووری لوبنان و باکووری ئیسرائیلیان کردۆتە
خاڵی هەڵگیرسانی گرژییەكان.