سەرەڕای پیلانگێڕییەکان، ئیرادەی ئازادیخوازان لە پاریس سەرکەوت
لە کاتێکدا دەزگا ئەمنییەکانی فەرانسە بە بیانووی «پاراستنی ئاسایش» و بە پێی
زانیارییە درۆینەکانی پاشماوەی ساواک و ڕژیمی ئێران، هەوڵی ڕێگریکردن لە
تظاهراتی گەورەی ٣٠ی جۆزەردانی ئازادیخوازانی ئێرانییان دەدا، وێنە و ڤیدیۆ
نوێیەکان کە لە پاریسەوە بە ناوەندی راگەیاندنی سازمانی خەبات گەیشتوون، نیشانی دەدەن کە ئیرادەی گەلان لە سەرەوەی هەموو پیلانگێڕییەکەوەیە.
بەگوێرەی ئەو وێنانەی کە ئەندامانی سازمانی خەبات بۆ خەبات میدیایان ناردووە، سەرەڕای فشاری قورسی پۆلیسی فەڕانسە
و هەڕەشە تیرۆریستییەکانی پاشماوەی ڕژیمی شا و دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیهـ، هەزاران ئازادیخواز، کۆڵنەدەر و بە ورەیەکی بەرزەوە لە شوێنی دیاریکراوی ڕێپێوانەکەدا
ئامادەن. ئەم کۆبوونەوەیە کە بە «کەهکەشانی مقاومت ایران» ناوی دەبرێت، بووەتە گۆڕەپانی یەکڕیزیی ئەو کەسانەی کە بڕوایان بە ئازادی و سەربەخۆیی ئێران هەیە.
ئەم کۆبوونەوەیە نیشانەی ئەوەیە کە هێزە سیاسییەکانی سەرانسەری ئێران، بەتایبەتی «سازمانی خەبات» کە هەمیشە پێداگری لەسەر خەباتی یەکگرتوو کردووە، نەک هەر نەکەوتوونە ژێر کاریگەریی هەڕەشەکانی «شاپەرستەکان» و جاسوسانی ڕژیمی ئێران، بەڵکو بە یەکگرتوویی لە مەیداندا دەرکەوتوون. بەشداریی بەرفراوانی نوێنەران و ئەندامانی سازمانی خەبات لە تەنیشت ئەندامانی سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران (NCRI)، پەیامێکی ڕوونی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕژیمی ئێران هەیە: «خەباتی گەلان بۆ ڕزگاری، بە هیچ پیلان و فشارێک کپ ناکرێت.»
ئەم ئامادەبوونە بەربڵاوە لە پاریس، شکستێکی گەورەی ئەخلاقی و سیاسی بۆ ئەو
لایەنانە بوو کە دەیانویست بە درۆ و دەرزی «بۆمبچنین» و «تیرۆر»، ترس لە
دڵی ئازادیخوازاندا دروست بکەن.
#ئازادی #ئێران #سازمانی_خەبات #کەهکەشانی_مقاومت