شه‌ممه‌ 

30 جۆزه‌ردان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شاندێکی ڕژیمی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا چوونە سویس

شاندێکی ڕژیمی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا چوونە سویس
خەبات میدیا

شاندێکی ڕژیمی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا چوونە سویس


میدیاکانی سەر ڕژیمی ئێران ڕایانگەیاند کە شاندی دانوستانکاری ڕژیمی ئێران بە سەرۆکایەتیی
محەممەد باقر قالیباف و بە ئامادەبوونی عەباس عێراقچی، بەرەو سویس بەڕێکەوتوون.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، عەبدولناسر هیممەتی، پارێزگاری بانکی ناوەندی و عەلی باقری
کەنی، جێگری نێودەوڵەتیی سکرتارییەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیش لەم
گەشتەدا بەشدار دەبن.
 
هەروەها کازم غەریب ئابادی (جێگری وەزیر)، ئیسماعیل بەقایی (وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوە) و حەمید بوورد (جێگری وەزیری نەوت) یاوەریی شاندەکە دەکەن.
 
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاندبوو کە دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان
ڕژیمی ئێران و ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە لە سویس دەست پێ دەکەن.

3 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شاندێکی ڕژیمی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا چوونە سویس

شاندێکی ڕژیمی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا چوونە سویس



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن