له جوانڕۆ کرێکارێک لەکاتی کارکردن کوژرا
بەهۆی ڕووداوێکی کارەوە لە گوندێکی سەر بە شاری جوانڕۆ، کرێکارێک بریندار بوو و
دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی دا.
ڕووداوەکە ئەمڕۆ شەممە لە گوندی "کەچەڵ ئاوا"ی سەر بەو شارە لە پارێزگای
کرماشان ڕوویداوە.
بەپێی زانیارییەکان، محەممەد بەهرامی کرێکارە لەکاتی کارکردن بە بەرزکەرەوە، لەگەڵ
بەرزکەرەوەکە کەوتووەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە جەستەی دوچاری پێکانیێکی قورس بووه.
هەر دوای ڕووداوەکە، کرێکارەکە گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی حەزرەتی ڕەسول لە ناوەندی
شاری جوانڕۆ.
سەرەڕای ئەوەی تیمی پزیشکیی بەشی فریاکەوتن هەموو هەوڵێکی خۆیان بۆ ڕزگارکردنی
ژیانی کرێکارەکە خستە گەڕ، بەڵام بەهۆی کاریگەریی و سەختیی برینەکەیەوە،
هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون و لەنیو نەخۆشخانەدا و گیانی دا.
نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی لە شوێنی کار، زۆرجار دەبنە هۆی کوژرانی
کرێکاران لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان. تاوەکو ئێستا ناسنامەی ڕاستەقینەی
ئەو کرێکارە و جۆری کارەکەی بە فەرمی ڕانەگەیێندراوە.