یه‌ک شه‌مه‌ 

31 جۆزه‌ردان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

جەی دی ڤانس بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی ئەتۆمی و شەڕی لوبنان گەیشتە سویسرا

جەی دی ڤانس بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی ئەتۆمی و شەڕی لوبنان گەیشتە سویسرا
خەبات میدیا

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەرەو سویسرا بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە وتووێژەکان لەگەڵ شاندەکانی ڕژیمی ئێران و پاکستان و قەتەر سەبارەت بە پرسی ئەتومی ئێران و شەڕی لوبنان.

جەی دی ڤانس پاشنیوەڕۆی شەممە بە کاتی واشنتن، لە بنکەی ئاسمانیی ئەندرسۆن لە ویلایەتی مێریلاند بەر لەوەی بەڕێبکەوت، لێدوانی دا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند و وتی خوازیارین وتووێژە تەکنیکییەکان لەگەڵ ئێرانییەکان و پاکستانییەکان و قەتەرییەکان دەستپێبکەن بەو هیوایەی بەرەوپێشچوون بەدەستبهێنین لە پرسی ناوەکییەکەی ڕژیمی ئێران و هەروەها بەرەوپێشچوونیش هەبێت لە بابەتی ئاگربەست لە لوبنان. وتیشی لەو بڕوایەدایە ئەم دوو بابەتە سەرەکییە سەنگی دەخەنە سەر.

3 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جەی دی ڤانس بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی ئەتۆمی و شەڕی لوبنان گەیشتە سویسرا

جەی دی ڤانس بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی ئەتۆمی و شەڕی لوبنان گەیشتە سویسرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن